هونەرمەند جەعفەری ماملێ کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند، جەعفەر ماملێ برای هونەرمەندی کۆچکردوو محەمەدی ماملێ  کۆچی دوایی کرد.

 وریا ماملێ کوڕی هونەرمەندی کۆچکردوو (محەمدی ماملێ) بڵاویکردۆتەوە:” هاونیشتمانانی خۆشەویستی کورد! بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە رادەگەیەنم کە هونەرمەندی دەنگ خۆش و دڵسۆزی کوردستان، مامی خۆشەویست و گرانقەدرم مام جەعفەری ماملێ رۆژی ١٧/٠٢/ ٢٠٢٠ لە زێد و شاری خۆی مەهاباد کۆچی دوایی کردوە و گیانی پاکی بەرەو نادیاران فڕیوە”

هونەرمەند جەعفەر ماملێ، شەوی ڕابردوو لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

https://youtu.be/uQjhQyw-FPA?t=24

Back to top button