كەشناسی باری كەش و ھەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیاند
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشیبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 19 و سلێمانی 15 و دھۆك 16 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 22 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ لە كات و ناچە جیاجیاكان، ئەگەری دروستبوونی ھەورە تریشقە ھەیە لە كاتەكانی شەودا.