سایتێکی ئێرانی ناوەڕۆکی گواستنەوەی چـەك لە تـارانەوە بۆ دیمەشق ئاشکرا دەکات
سایتی ئێران ئەنتەرناشیناڵ ڕاپۆرتێکی لەسەر تێچووە زۆرەکەی گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی لە ڕێ ئاسمانیەوە لە ئێرانەوە بەرەو سوریا ئامادەکرد و باسی لەو مەترسیانە کرد کە ڕوبەڕووی فڕۆکەکان دەبێتەوە و شایەنی باسە کاروانی چەك و تەقەمەنی ئێران بەردەوام بەر هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل دەبێتەوە بەتایبەتی کاتی گواستنەوەیان لە فڕۆکەخانەی سوریا بەرەو کۆگاکان و دوایین هێرش لە ڕۆژی هەینی 14 ی ئەم مانگە بوو
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی دا کە 3 هێزی سەرەکی هەن بەشدارن لە گواستنەوەی چەك لە ڕێی ئاسمانیەوە لە تـارانەوە بـۆ دیمەشق و حەما ئەوانیش هێزی ئاسمانی کۆماری سوریا و هێزی ئاسمانی سوپای ئێران و هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران و لە ئێستا دا هەر یەکە لە کۆمپانیای فارس ئێر قشم کە سەر بە سوپای پاسدارانە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی جۆری بۆینگ 747 و هێزی ئاسمانی سوریا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئەلیۆشن 76 ئی ئێڵ ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی بەشی هەرە زۆری چەکەکانیان خستووتە ئەستۆی خۆیان
سەرچاوە : الغــد برێس