بەرپرسێکی ڕووسی : ئیسرائیل لە ساڵی 2019 ڕێگری کردووە لە چوونی 6 هەزار ڕووسی بۆ نێـو خاکەکەی

ئەناتۆلی فیکتۆرۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە ئیسرائیل ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ساڵی ڕابردوو ڕێگریان کردووە لە چوونی نزیکەی 6 هەزار ڕووسی بۆ نێو خاکی ئیسرائیل هەر چەندە ڕێکەوتنێك هەیە لە نێوان هەردوو ووڵات بۆ گەشت کردنی هاوڵاتیان بێ ڤیـزا و ئاماژەی دا کە 600 کەسیـان بێ هیچ هۆیەك ڕێگرییان لێ کراوە.

لەلای خۆیانەوە بەرژەوەندی کۆچبەرانی ئیسرائیل دووپاتیان کردەوە نزیکەی 14 هەزار ڕووسی بێ هیچ پەڕاو و بەڵگەنامەی یاسایی بوونیان هەیە لە ئیسرائیل و لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو یسرائیل کاتس وەزیری دەروەی ئیسرائیل گوتی هۆکاری سەرەکی ڕێگری کردنمان لە هاتنی هاوڵاتیانی ڕووسـیا ترس بووە لە هەوڵی کارکردنیان لە ئیسرائیل.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button