بۆ سەركەوتنی پێشمەرگە سبەی زاخۆ ئاهەنگ دەگێرێت

خواكوڕك

بەبۆنەی تۆماركردنی سەركەوتنە یەك لە دوا یەكەكانی پێشمەرگە لە ساڵی 2016‌و وە كۆنتڕۆلكرنەوەی زۆرترین خاكی هەرێمی كوردستان, ئاهەنگێكی بەكۆمەڵ بۆ هونەرمەندانی زاخۆ بەڕێوەدەچێت, سەندیكای هونەرمەندانیش رایگەیاندووە بەهۆی دۆخی هەرێم لە دوو ساڵی رابردوو ئاهەنگەكانیان ڕاگرتبوون.

بەرپرسی لقی زاخۆی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان (مەهدی مونیر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە: ” ساڵانە ئاهەنگی بەكۆمەڵ لە لایەن هونەرمەندانی دەڤەری زاخۆ ئەنجام دەدرێت, بەڵام لە دووساڵی رابردوو بەهۆی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش، هیچ ئاهەنگێكی بەڕێوە نەبردووە، چونكە وڵاتمان لە شەڕدا بوو و بۆ رێزگرتنیش لە خوێنی شەهیدانمان ئاهەنگی ساڵانەمان راگرتبوو.

بەرپرسی لقی زاخۆی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان گوتوشیەتی: ” بۆ ئەمساڵ بە پشكداری پانزە هونەرمەندی شارەكە سبەی كە دەكاتە رۆژی دووشەممە 26/12/2016 لەنزیك پردی دەلال ئاهەنگێك بەڕێوەدەچێت، ئەویش بەبۆنەوەی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەبەر ئەوەی لای هەموومان روونە هێزی پێشمەرگە سەركەوتنی گەورەی بەسەر تیرۆرستانی داعشدا تۆماركردووە.

Back to top button