لەلایەن چەپە دوندڕەوەکان پیلانێکی مەترسیدار هەیە بۆ هێرش کردنە سەر مزگەوتەکان لە ئـەڵمانیـا

حکومەتی ئەڵمانیا سەرکۆنەی ئەو پیلانە مەترسیدارەی کرد کە کۆمەڵێك لە چەپە توندڕەوەکان ئامادەیان کردبوو بۆ هێرش کردنە سەر مزگەوتەکان لەم ووڵاتە و بەنیاز بوون هاوشێوەی کوشتارگەی کرایست تشێرشی نیوزلەندای ساڵی ڕابردوو ئەنجامی بدەن و لەم بارەیەوە بیۆرن غرۆنیفیلدەر گوتەبێژی وەزارەتی ناوەخۆی ئەڵمانیا گوتی چێ مەترسیە کە کۆمەڵێك بە ئاشکرا و خێـرا بەرەو توندڕەوی هەنگاو بنێن.

لەلای خۆیەوە شتیڤان سایبرت گوتەبێژ بەناوی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکل دووپاتی کردوە ئەرکی دەوڵەت بریتیە لە گرێنتی ئازادیە ئایینیەکان لە ووڵات بێ هیچ مەترسی و هەڕەشەیەك و شایەنی باسە 12 کەس دەستبەسەر کران لە چەند ناوچەیەکی ئەڵمانیا کە گومان دەکرێت سەر بەم کۆمەڵەیە بـن و پێلانیان داڕێشتبوو بۆ هێرش کردڻ سەر شەش مزگەوت لە کاتی نوێـژ دا.

سەرچاوە : العربی 21

 

Back to top button