ئەمڕۆ شاندێكی سیاسیی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی ھەرێم لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند، محەمەد تۆفیق عەللاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ عێراق، لە لایەن هەردوو حیزبی سائیروون بە سەرۆكایەتیی سەید موقتەدا سەدر و بینا و فەتح بە سەرۆكایەتیی هادی عامری، دیاری كراوە، ئێستاش بەشێكی شەقام رازی نییە بە كاندیدكرنی ناوبراو، بە پێی ماوەی دەستوورییش 15 رۆژ ماوە بۆ پێكهێنانی كابینەكەی.
ناوبراو تیشكی خستە سەر ئەو بارودۆخە و رایگەیاند، كێشەكەی ئێستا ئەوەیە كە كورد و سووننە تێبینییان لەسەر عەللاوی هەیە و، بەشێكی لایەنی شیعەش تێبینییان هەیە، ناوبراو ئاماژەی بەو تێبینییە كرد و رایگەیاند، كێشەكە دیاریكردنی میكانیزمی وەزیرەكانە كە دەبێت بە تەوافوق ئەو وەزیرانە دابندرێن.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی ھەرێم لە بەغدا ئاماژه بهوهش دهكات كورد هیچ كێشەی نییە و بارودۆخی كوردستان سەقامگیرە، هەروەها كوردستان كیانێكە كە تایبەتمەندیی خۆی هەیەو دەبێت بە شێوەیەكی رەسمی و دەستووری مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی ھەرێم لە بەغدا دەشڵێت، بهبێ كورد ناتوانرێت حكوومەتی تازە پێكبهێندرێت، چونكە بێ كورد كابینەكە هیچ شەرعیەتێكی نامێنێت و لەسەر ئاستی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش رێزی لێ گیراو نابێت.
فارس عیسا، راشيطةياند ، ئەمڕۆ شاندێكی سیاسی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات، ئەو شاندەش لە لایەنە سیاسی و حیزبەكانی كوردستان پێكدێت، هاتنی ئەو شاندەش بۆ تێگەیشتنی ئالیەتی بەشداریكردنی كوردە لە كابینەی تازە و ئاڵوگۆڕییەكانی چارەسەری ئەو بارودۆخەی ئێستای عێراقە.