هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی هه‌لبژێردران و چاوه‌ڕان ده‌كرێت له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌رهه‌م ساڵح ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ یه‌كێتی رابگه‌یێنێت

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كءسره‌ت ره‌سول سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵایی سیاسی داوای راگرتنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كرد، گوایه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌ڵارێدابردنی یه‌كێتی و هه‌نگاو نانی هه‌نگاوی هه‌ڵه‌، ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ بافێل تاله‌بانی و لاهور جه‌نگی به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران.

به‌ پێی زانیاری میدیاكانی یه‌كێـتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ ئێستادا له‌ كۆبوونه‌وه‌ دایه‌ و هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ بافیل تاله‌بانی و لاهور جه‌نگی به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێـتی هه‌ڵبژارد.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێـتی به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی سیاسی و په‌راوێز خستنی به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێـتی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و به‌ جۆرێك له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو هه‌ڵوێستی توندی ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ لاهور جه‌نگی به‌ ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاند كه‌ به‌رهه‌م ساڵح له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ست له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی ده‌كێشێته‌وه‌.

Back to top button