عهبدوللا گویل: كێشهی كورد بووهته كێشهیهكی نێودهوڵهتی
عەبدوڵا گویل سەرۆکی پێشوی تورکیا داوایکرد تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی و حکومەتی میسر ئاسایی بکاتەوە هاوکات، عەبدوڵا گول رەخنەی توندی ئاراستهی سهرۆكایهتی توركیا كرد لەکڕینی سیستهمی بەرگری موشەکی ئێس چوار سهد و بەکارێکی هەڵەی وهسف كرد.
عەبدوڵڵا گویل، سەرۆك كۆماری پێشووی توركیا رەخنەی لە سیستمی توركیا گرت و بە رۆژنامەی ئاكاری توركی رایگەیاند “سیستمی سەرۆكایەتی لەگەڵ كۆمەڵگەی توركیا ناگونجێت و دوای ئەو سیستمە سەرجەم كێشەكان گەورەتر بوون”.
ههروهها ئاماژهشی بهوهكرد كه “پرسی كورد كێشەی بنەرەتی توركیایە و ئەگەر ئەو پرسە چارەسەر نەكرێت، توركیا لە كێشەكان رزگار نابێت، كورد لەنێو جوگرافیای چوار وڵاتدان و زۆرینەیان لە توركیان و چالاكن”.
سهرۆك كۆماری پێشووی توركیا راشیگهیاندووه كه، چارەسەركردنی پرسی كورد، بە بەخشینی مافی ھاووڵاتییەكی یەكسان و دانانی دەستوورێكی نوێ و دانان بە مافەكانیان دەبێت. ئەگەر مافەكانی كورد مسۆگەر ببن، ئەوكات توركیا دەتوانێت كێشەكانی دەرەوەی بە ئاسانی چارەسەر بكات.
عەبدوڵڵا گویل، راشیگەیاند” كوردانی توركیا تێكەڵ بە كۆمەڵگەی توركیا بوونە و جیاكردنەوەیان زەحمەتە”.