سوپا و میلیشاکانی توركیا ھێزە كوردیەكان بۆردومان دەكەن

ھێزەكانی سەربە توركیا بە موشەك پێگەی ھێزە كوردیەكانیان لە نزیك شاری حەلەب لە سوریا بۆردومان كرد
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند كە ھێزەكانی سەربە توركیا چەندین موشەكیان ئاڕاستەی پێگەی ھێزە كوردیەكان كردوە لە ناوچەكانی باكوری شاری حەلەب بێ ئەوەی ئاماری زیانەكان بخاتەڕوو لای خۆشیەوە بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی ھێزەكانی ھەسەدە ھیچ ئامارێكی نەخستۆتەڕوو
ڕوانگەی سوریا پێی وایە توركیا مەبەستی ھێرشكردنە سەر ھێزە كوردیەكانە بەڵام نایەوێت خۆی ڕاستەووخۆ بچێتە جەنگەوە

Back to top button