بودجەی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە دابین دەکرێت
د. محەممەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەتی بۆ رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان کردووە .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتە بێژی وەزارەتی تەندروستی گووتی هەموو ئامادەکاریەکمان بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتۆبەر و ژووی عەمەلیاتی بۆ دابین کراوە و لە رێگەی نوسراوەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانیش بەرزی دەکەینەوە .
لەمبارەوە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوێنێ دڵنیایی دایە هاووڵاتیان هیچ حاڵەتیك لە کوردستان تۆمار نەکراوە.