کۆتایی مانگی 3  لێپێچینەوە لە گەڵ نتانیاهۆ دەکرێت

 

وەزارەتی دادی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت کۆتایی مانگی 3 بە تۆمەتی دۆسیەی گەندەڵی لێپێچینەوە لە گەڵ نتانیاهۆ دەست پێدەکات واتە دوو هەفتە لە دوای هەڵبژرادنەکانی گشتی ئیسرائیل  .

 

رۆیەترز لەمبارەوە دەنووسێت وەزارەتی داد لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات داوا لە نتانیاهۆ کراوە بە پێی یاسا لەورۆژەدا لە دادگا ئامادە بێت .

 

نتانیاهۆ تا ئێستا هەرسێک تۆمەتەکانی گەندەڵی ڕەت کردۆتەوە ، نتانیاهۆ یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە کە لە کاتی دەسەڵاتداریدا ڕاپێچی دادگا دەکرێت .

Back to top button