ئانادۆڵی تورکی : زەویلەرزەیەکی بەهێز رۆژاوای تورکیای لەرزاند .

 

بە پێی هەواڵی ئانادۆڵی تورکی زەویلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای مانیسای لە رۆژئاوای تورکیا هەژاندووە .

 

هەمان سەرچاو باس لەوە دەکات ناوەندی زەویلەرزەکە لە قەزای قەرەق ئاغاچی روویداوە .

 

ئافاد ، ده‌سته‌ی كارگێڕی كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان و فریاگوزاری توركیا رایگەیاندووە زەویلەرزەکە کاتژمیر 7.09 خولەک لە قوڵایی 7 کیلۆمەتری روویداوە  .

 

تا ئیستا ڕێژەی خەساری گیانی و ماڵی ئەم  زەویلەرزەیە ڕوون نەکراوەتە

Back to top button