محەممەد ئەشرەف غەنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان سەرکەوتنی بەدەست هێنا
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان سەرکەوتنی محەممەد ئەشرەف غەنی وەک سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند ، واپێدەچێت رکابەری ئەو عەبدوڵلا عەبدوڵلا تانە لەو سەرکەوتنە بدات و بە فەرمی نەناسێت .
بە پێی ئاماری کۆمسیۆن ئەشرەف غەنی 923 هەزار و 592 دەنگی هێناوەتەوە کە دەکاتە 50/64 ٪ دەنگی ئەفغانستان .
ئەشرەف غەنی لە یەکەم وتاری داوای سەرکەوتن گووتی کەس بە چاوی رکابەر سەیر ناکات و پێویستیان بە یەک دەنگی هەیە .
بەو پێیە وەک چوار ساڵی رابردوو ، ئەشرەف غەنی بۆ چوار ساڵی داهاتووش لە پۆستی سەرۆک کۆماریدا دەمێنێتەوە