یەكێتی و گۆڕان: بازرگانی بە رووداوەكانی ژنان دەكەن لەهەرێمی كوردستان

خواكوڕك
پاش ئەوەی كچە خوێندكارێك لە قەزای مێرگەسۆڕ بەرووداوێك گیانی لەدەست دەدات، چەند میدیایەكی یەكێتی و گۆڕان، دەستیان بەهەڵمەتێكی راگەیاندن كرد گوایە كچە خوێنكارەكە لەلایان باوكیەوە، سوتێنراوە، بەڵام هەر دوای ئەمە پۆلیس قەزای سۆڕان ئەو هەواڵەی رەد كردەوە، رایگەیاند كە كچە خوێنكارەكە بە قەزاو قەدەر سوتاوە و گیانی لەدەست داوە،
 
هەردوای ئەمە باوكی كچە سوتاوەكە، بەگریانەوە لە دیمانەیكی بڵاو كرایەوە، هەواڵی سوتاندنی كچەكەی رەد كردەوە، رایگەیاند كچەكەم بە كرێكاری پەروەردە كردووە و لە باشترین كۆلێژ خوێندوویەتی بۆیە ئەمەی كە باس دەكرێت دوورە لە راستیەوە،
 
هەردوای ئەمە سۆڕان عومەری سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كە كچەكە لەلایان باوكیەوە سوتێنراوە، قسەكەی باوكی كچەی رەد كردەوە، هەردوای ئەمە خاڵی كچەكە فەرزین كەر یم وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە و دەلێت ئەوپەڕی بێویژدانیە، ئەم دۆسیە بۆ مەرامی سیاسی یان بەرژەوەندیی تایبەت بەکاربهێنرێت، چونکە دەبێتە پتر تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی”.
 
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “سۆران عومەر، لەکاتێکدا خۆی دۆسیەی لە دادگا هەیە، بەناوی بنەماڵەی ئێمە قسە دەکات. لەم ئاڵۆزیەدا کە لێکۆڵینەوە دەکرێت، ئایا چ پێویستە لە تەلەفزیۆن، پشتبەستوو بە گریمانە و شیمانە لێدوان بدرێت؟. تۆ ئەگەر نیەتت باش بێت و مەبەستی دیکەت نەبێت، دەبوایە چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە بیت. نەدەبووایە بۆ بەرژەوەندیی تایبەت، سواری شەپۆلی سۆز و هەستی خەڵک بیت”.
 
بەڵام ئەم رووداوە هەر درێژەی كێشاو لە سلێمانی ژنانی پەكەكە و یەكێتی و گۆڕان گردبوونەوەیەكیان كردوو، تێیدا دەسەڵاتی ناوچەكەیان بەئامانج گرت و لە ڤیدیۆیەكدا كە نارەزایەتیەكە گواستۆتەوە دەركەوتووە ئەندام پەرلەمانێكی یەكێتی و چەند ژنێكی دیاری گۆڕان و پەكەكە بەشداری گردبوونەوەكە بوون.
ئەمە لەكاتێكدا لە سلێمانی پیاوێك مل و بڕبڕەی پشت و 16 پەراسووی ژنەكەی دەشكێنێت، ژنەكە، دایكی پێنج منداڵە، بەهۆی لێدانی هاوژینەكەی، 15 رۆژە لە بەشی چاودێریی ورد له نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بێهۆشە هەر وەك پزیشكەكانی دەڵێن، ئەو ئامێرانەی كە بۆی دانراون، تەنیا ئومێدی ئەو دایكەن بۆ مانەوەی لە ژیان.
ئەمە لەكاتێكدایە تا نووسینی ئەو هەواڵە هیچ میدیایەكی یەكێتی و گۆڕان و رێكخراوی ژنانی ئەو حزبانە هەڵوێستیان نیشان نەداوە و بەهەواڵێكیش باسیان نەكردووە.
 
هەر لەو بارەیەوە چاڵاكوانی ژنان پێیان وایە بەكار هێنانی دۆسیەی ژنان وبۆ مەبەستی سیاسی لەلایان گۆڕان و یەكێتی و پەكەكە بەشێوەیەكی بەرچاو پەرەی سەندووە بەشێوەیەك كە هەموو رووداوێكی شاری هەولێر و دهۆك بەبێی گەمەی سیاسی ئەوان تێناپەرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی پارتی بابەتی ژنان و رووداوەكانی كۆمەڵایەتی بەكار ناهێنێت، كەس لە رووداوەكانی سلێمانی نابێتە خاوەن و كارەساتی جەرگ بڕكان سلێمانی هیچ قسەیەكیشی لەسەر ناكرێت و رووداوەكانی هەلێر و دهۆكیش بە سیاسی دەكەن، راستیەكان دەشێوێنن بەربەست دروست دەكەن لەبەردەم ئاسایشی و پۆلیس و دەزگا پەیوەندی دارەكان.
 
هەروەها چاڵاكوانی ژنان دەلێن گۆڕان و یەكێتی و ژنانی ئەو دوو رێكخراوە بازرگانی بە رووداوەكانی ژنان دەكەن، بۆ ئامانجی سیاسی و خۆدەرخستن و چەواشەكاری بەكاری دەهێنن، ئەمەش دەچێتە خانەی كۆكردنەوەی دەنگ ئەمەش جۆڕێكە لە بازرگانی كردن بە رووداوەكانی ژنان، كە كاریگەریەكانیشی شیرازی كۆمەڵگە دەخاتە بەردەم مەترسیەوە، چونكە لەو جۆڕە گەمە بازرگانیانەی كە بەرووداوەكانی ژنان دەكرێت لەلایان ئەو دوو حزبەوە، بەدەیان تومەت و گومان خستنە سەر رووداوەكان دروست دەبێت كە لەرووی كۆمەڵایەتیەوە زیانی گەروە بە خانەوادەی قوربانیەكە دەگەێنێت.
 
Back to top button