کەس و کاری قوربانیان و بریندارانی گوندی چەغماغە خۆیان گەیاندۆتە کەرکوک
بە پێی هەواڵی گویشتوو بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ، کەس و کاری قوربانیان و بریندارنی گوندی چەغماغەی سەر بە شارۆچکەی دوبز لە ئێستادا لە بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک کۆبوونەوە .
کەس و کاری قوربانیانی هێرشەکەی ئەمشەوی داعش بۆ سەرگوندەکەیان ، لەبەردەم نەخۆشخانە داوا دەکەن بۆ پاراستنی سەرو ماڵیان و ڕیگری لە رژانی خوێنی ئازیزانیان هێزی پێشمەرگەی کوردستان پاریزگاریان لێ بکات .
خەڵکی گوند بە گشتی باس لە کەمترەخەمی ئەو هێزانە دەکەن کە لە ئێستادا ناوچە کە دەپارێزن و پێیان وایە تا پێشمەرگە لەو ناوچانە جێگیر نەکرێن ئەوان ئاسایش و ئارامی بە خۆیانەوە نابینن .