ئایا خواردنی خورما لەگەڵ چا تەندروستە

زۆر کەس لە بری خواردنی شەکر لەگەڵ چا پەنا بۆ خواردنی خورما دەبات، پێیان وایە رێگەیەکی تەندروستە و سودی بۆ جەستە دەبێت.

لە توێژینەوەیکدا دەرکەوتوە ئەو شەکرەی لە خورمادا هەیە سودی زۆری بۆ جەستە هەیە و رۆژانە خواردنی بۆ جەستە پێویستە ئەگەر بە تەنها بخورێت، بەڵام خواردنی خورما لەگەڵ چا یان هەر خواردنەوەیەکی دیکەی گەرمدا زیانی هەیە.

تویژەران مەترسی خواردنی خورما لەگەڵ چا دەخەنەڕو، ئەو شەکرەی لە خورمادا هەیە ئەگەر لەگەڵ چادا بخورێتەوە دەبێتە هۆی کلۆربونی دانەکان، شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە و مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات.

توێژەران رێنمایی هاوڵاتیان دەکەن بۆ ئەوەی لە کاتی خواردنەوەی چادا هیچ زیانێکیان پێنەگات پێویستە چا بە بێ شەکر یان خورما بخۆن، بەم شێوەیە تەندروستە و سودی بۆ جەستە دەبێت.

Back to top button