سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیتاڵیا ستایشی رۆڵی حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش ده‌كات
ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی یاوه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیتاڵیا و ڤاتیكان بهدهزگاكانی میدیایی راگه‌یاند جۆزێپێ كۆنتی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی رۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش كردووه
جه‌ختیشی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراقی به رێگه‌ی ده‌ستوور كردووه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر گوتیشی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا راگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ئیتاڵیا له پشتیوانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستانیش سوپاسی رۆڵی ئیتاڵیای له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش كردووه.