كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و پاپای ڤاتیكان دەستیپێكرد

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان دەستیپێكرد.

لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ڕۆما و ڤاتیکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە و تائێستاش کۆبوونەوەکەيان بەردەوامە.

بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە جیا لەگەڵ وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری ئیتاڵیا كۆببێتەوە و باس لە مەترسییەكانی سەرھەڵدانەوەی داعش بكەن.

Back to top button