سوپاى پاسداران: ئێستا كاتێكى گونجاو نییه بۆ سڕینه‌وه‌ى ئیسرائیل
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/02/2-7.jpg)
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی گرژیه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و به‌رده‌وامی وتاری ئاگرین به‌رامبه‌ر به یه‌كتری له نوێترین هه‌ڵوێستی ئێران به‌رامبه‌ر ئیسرائیل فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاندووه كه ئیسرائیلیه‌كان زۆر له ئه‌مرییكیه‌كان بچوكترن و به‌ئامانجگرتنیان ته‌نها له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه نابێت.
حوسێن سه‌لامی سه‌ركرده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاندووه “هه‌رچه‌نده توانایه‌كى گه‌وره له‌به‌رده‌ستدایه بۆ كۆتاییهێنان و سڕینه‌وه‌ى ئه‌و پێكهاته‌یه، به‌ڵام ئێستا كاتێكى گونجاو نییه”.
پێشتریش چه‌ندینجار ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ى له ئێران كردبوو به‌وه‌ى ناهێڵن شوێنى خۆى له سوریا به‌هێزبكات و سوریاى بۆ ده‌كاته ڤێتنام، چه‌ندینجاریش كۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى سڕینه‌وه‌ى ئیسرائیلى له‌سه‌ر نه‌خشه كردوه.