فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌رچوو

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به هۆی هه‌ڕشه‌كردن سكالایی یاسای له‌سه‌ر تۆمار كرابوو به‌ڵام تا ئێستا نه‌چۆته به‌رده‌م دادوه‌ر و به هۆیه‌وه له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان به فه‌رمانی دادگا بڕیاری ده‌ست گیركردنی بۆ ده‌رچوو، ئه‌مڕؤش بڕیاری ده‌ستگیركردنی سامان گه‌رمیانی، درا به فرۆكه‌خانه‌كانی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێرو داواش كرا به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بیده‌ن به‌ده‌ستی پۆلیسی سه‌یوانی شاری سلێمانی.
به پێی ئاگاداری نامه‌ی پۆلیس بۆ تۆمه‌تباران كه وێنه‌یه‌كی ده‌ستی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك كه‌وتووه فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی سامان گه‌رمیانی و كه‌سێكی دیكه ئاراستەی فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر کراوە، سامان تۆفیق ناسراو بە سامان گەرمیانی ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكێتی، لەگەڵ كەسێكی دیكە بەناوی ڕێبوار جەلال لە 19/9/2019، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە بە پێی یاسای 432ی سزادانی عیراقی و داوا کراوە رادەستی بنكەی پۆلیسی سەیوان بکرێت.

