ئه‌ردۆگان: باجه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت هێرشی سه‌ر ئیدلیب ده‌كه‌ین
دوای ئه‌وه‌ی سوپای رژێمی سوریا به پالپشتی روسیا ئۆپراسیۆنێكی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ ناوچه‌ی ئیدلیب و ده‌ورو به‌ری حه‌له‌ب ئه‌نجامدا، چه‌ند خالێكی سوپای توركیایان له نێو خاكی سوریا بۆردوومانكرد ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئالۆز بوونی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و سوریا و هاوكات توركیا داوای وه‌ستاندنی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی كرد، له به‌رامبه‌ردا سوریا رایگه‌یاند ده‌بێت توركیا و میلیشیاكانی له نێو خاكی سوریا بچێنه ده‌ر و سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕشه‌ی هێڕشكردنه سه‌ر ئیدلیبی كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاند لە وتارێكدا سەبارەت بە دواین گۆڕانكارییەكان و سیاسەتەكانی وڵاتەكەی لە بەشێكیدا رایگەیاند “ئامادەكاریەكانیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەربازی لە ئیدلیب كۆتایی پێهاتووە. هەر باجێكی هەبێت، ئێمە ئامادەین بۆ گێڕانەوەی ئاسایش بۆ ئیدلیب لە پێناو خەڵكەكەی و لە پێناو توركیادا”.
هەروەها سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتیشی”توركیا هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەیەكی سەربازی لە ئیدلیب، بەجێی ناهێڵین بۆ ڕژێمی سوریا و ئەوانەی پشتیوانی لێ دەكەن”.
سەرۆكی توركیا ئاماژەشی بەوە كرد كە روسیا پابەند نەبووە بە بەڵێنەكانی و گوتیشی “بەختێكی خراپە كە لەگەڵ لایەنی روسی نەگەیشتوونەتە رێككەوتن”، ئاماژەشیكرد “ئەوەی پێشنیازانەی هەن لەسەر مێزی گفتوگۆ لە خواستی ئێمە دوورن، بۆیە ئێمەش ئاگاداركردنەوەی كۆتایی دەدەین”.