سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا كۆبووه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ڤاتیكان و ئیتالیای كرد و له‌گه‌ڵ سپاپای ڤاتیكان و سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا كۆبووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیتاڵیا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا،  لۆرێنزۆ گوێڕینی كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و هاوكاریه‌كانی ئیتالیا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و رۆما تاوتوێكران.

Back to top button