له‌ ئێران دوو حاله‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

 

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری وهانی چین سه‌ری هه‌ڵدا و به‌ هۆیه‌وه‌ دوو هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و نزیك به‌ شه‌ست هه‌زار كه‌س دووچاری بوون تا ئێستا ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ سنوری بیست و دوو وڵات ده‌وله‌ت و هاوكات ئه‌مڕؤ ئێران چووه‌ ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی پێی گه‌یشتووه‌و دوو حاله‌تی توش بوو له‌و وڵاته‌ تۆماركراوه‌.

ئاژانسی هەواڵی میهر لە زاری كیانۆش جیهانپور سەرۆكی سەنتەری په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگەیاندووه‌ لە دوو رۆژی رابردودا خەڵكیان لەشاری قوم بینیوە نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا دەركەوتوە، هەربۆیە تیمی تایبەت و دەستوەردانی خێرا چونە شارەكە و ئەو كەسانە خراونەتە ژێر چاودێریی وردەوە، پاش وەرگرتنی نمونەی خوێن و پشكنین بۆیان، دەركەوتوە دوو كەس لەو گومانلێكراوانە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران راشیگه‌یاندووه‌قۆناغێكی دیكەی پشكنین بۆ توشبوەكان دەكەین و پاش دەركەوتنی دەرئەنجامەكان و یەكلابونەوەی پشكنینەكان، ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنین”.

Back to top button