پۆمپیۆ ھەڕەشە لە ئێران دەكات
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ھەڕەشە لە ئێران دەكات و ھاوكات ھۆشداری توند دەدات بە گروپە چەكداریەكانی عێراق.
پۆمپیۆ ڕایگەیاند سزاكانی سەر ئێران بەردەوام دەبن و تەنھا لە بواری ئابوری نامێننەوەو بواری دیبلۆماسیش دەگرنەوە.
تایبەت بە گروپە چەكداریەكانی عێراق ئاماژەی بەوەدا كە ئەمریكا سزای ھەموو ئەو گروپانە دەدات كە لە بەرژەوەندی واشنتۆن دەدەن و لێیان ناگەڕێت