بنه‌ماڵه‌ی شا هاری ومیگان بۆیان نیه‌ ناوبانگی بنه‌ماڵه‌ی شا له‌ پڕۆژه‌ بازرگانیه‌كه‌یان به‌كاربهێنن  

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ی شایی بریتانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بنه‌ماڵه‌ی شا له‌گه‌ڵ هاری و هاوسه‌ره‌كه‌ی میگان گفتو گۆیانكردووه‌و پێیان راگه‌یاندوون كه‌ رێگا ناده‌ن، رێگا نده‌ن ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ له‌ ژیانی داهاتوویان ناوی بنه‌ماڵه‌ی شا به‌كار بهێنن له‌ پڕۆژه‌ بازرگانیه‌كه‌یان له‌ كه‌ندا.

لای خۆشیه‌وه‌ هاری و میگان له‌ پڕۆژه‌ی ساسكس رویال ناوبانگی بنه‌ماڵه‌ی شا به‌ كار ناهێنن، كه‌ بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی كاری تێدا بكه‌ن و سه‌نته‌ری كاره‌كه‌شیان له‌ كه‌نه‌دا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ خۆی وه‌ك تاكێكی بنه‌ماله‌ی شا ناناسێنێت و ناوبانگی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌كار ناهێنێت.

Back to top button