سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەدین بەهادین دەکات

 

ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و شاندی یاوەری کرد .

 

سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی ، رۆڵی منانڕۆیی و هەڵوێستی شیاوی ئەو حزبەی لە قۆناغەگرینگەکانی سیاسیدا بەرز نرخاند .

 

دوایین پێشهات و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەیی و ناوخۆیی هەرێمی کوردستان لەم کۆبوونەوەدا تاوتوێ کران و جەخت لە یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی لە پرسە نشتیمانییەکاندا کرایەوە .

 

لە کۆتاییدا پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق خرایە بەر باس و دوولایەن هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی پێویستە بە پێی دەستوور سەرۆک وەزیرانی نوێ هەڵس و کوەت بکات

Back to top button