هەردوو کەسە ئێرانییەکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لە دەست دا

 

سەرۆکی زانکۆی علومی پزیشکی شاری قوم ڕایگەیاند ، هەر دووک کەسەکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەو شارە گیانیان لە دەست دا .

 

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی مێهر ، محەممەد ڕەزا قەدیر سەرەرای ئەوەی پشت ڕاستی کردۆتەوە نەخۆشی کێشەی هەناسەدان لەو شارە رووی لە زیاد بوون کردووە ، دوو کەسیش کە تووشی ئەو ڤایرۆسە ببوون ، ئەمڕۆ گیانیان لە دەست داوە .

 

هاوکات داوا دەکات هاوڵاتیان تووشی دڵەڕاوکێ نەبن و خۆیان بە هەموو شێوەیەک بپارێزن و پاک و خاوێنی ڕەچاو کەن .

Back to top button