وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان : تاکو ئێستا لە هەرێم هێچ حالەتێکی گیرۆدە بووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار نەکراوە .

 

بەئامادەبوونی سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە عیراق و نوێنەری وەزارەتە پەیوەندارەکان سێهەمین كۆبوونەوە  لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی هەرێم بۆ نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدرا و چۆنیەتی  ڕێگرتن لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشی كۆڤد 19 (كۆرۆنا) COVID-19  تاوتوێ كرا.

 

هەریەك لە  د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم و دكتۆر ئەدهەم رەشاد، سەرۆکی رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا،  ئاماژەیان بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەدا.

لەمبارەوە د. سامان بەرزنجی گووتی ،مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بەبەردەوامی  ڕۆژانە چاودێری و بەدواداچوون دەکات و بوودجەی تایبەتی  بۆ رووبەروو بوونەوەی تەرخانکردووە .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا گووتی  هەموو ئەو گەشتیارانەی  لە چینەوە  دەگەڕێنەوە  بۆ کوردستان بۆماوەی 14 رۆژ جیادەکرێنەوە، بە جۆرێک کە لە كاتی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  تا ئێستا 104 گەشتیار کە لەوڵاتی چینەوە گەڕاونەتەوە لە شوێنی تایبەت ڕاگیراون و چاودێری کراون .

 

هەروەها دكتۆر ئەدهەم رەشاد رایگەیاند: ڕێكخراوەكەیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی و جیهانی لەسەر هێڵە و بەشێوەیەکی چالاک کاردەکات بۆ بڵاو بوونەوەی زانیاری خۆپاراستنی هاووڵاتیان لەم ڤایرۆسە .

 

 

Back to top button