حزبولڵای عێراقی : ئامادەکاریەکان تەواوبوون بۆ ڕوبەڕوی ئەمریکا
جەعفەر حسێنی گوتەبێژی کەتیبەکانی حزبولڵای عێراقی ئەمڕۆ چوار شەممە دووپاتی کردەوە چەندین چاوپێکەوتن لە نێوان فەرماندەی گروپەکانی بەرگری عێراقی لە بەغدا ئەنجام درا بۆ گفتوگۆ لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئامادەکاریەکان ساڵانێکە تەواو بوون بۆ ڕوبەڕوی واشنتۆن
حسێنی ئاماژەی دا کە بەرگری عێراقی دەستی بە جموجۆڵ کردووە بۆ چاودێری و دیارکردنی شوێنی هێزەکانی ئەمریکا لە ووڵات و لە ئێستا دا هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە تـاران دەکەین بە مەبەستی تۆڵەکردنەوەی خوێنی قاسم سولەیمانی و مەهەندس چونکە ئەمریکا پێی وابوو بە کوژتنیـان لێکترازان لە نێو گروپەکان درووست دەکات بەڵام بە هەڵە داچوو و ئێمە زیاتـر یەکگر بوویـن