لە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژادنەکانی ئێران دەکرێت
دژبەرانی حکومەتی ئێران بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان و تایبەتتر شاری کرماشان ، دەستیان بە چالاکی کردووە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران .
بە پێی ئەو هەواڵانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، لە شاری کرماشان بە نوسینی دروشمی دژبەرایەتی و بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە دیوار ، چالاکیەکان چر کراونەتەوەو بە شێوەیەک بەشداری لە خۆپیشاندانەکان بە خیانەتی نشتیمانی پێناسە کراوە .
بە پێی بڕیار رۆژی هەینی هەڵبژاردنی کاندیداکانی پەرلەمانی ئێران بۆ یازدەیەمین خولی پارلەمانی بەرێوە دەچێت