سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕالف ئەبراهام ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات .
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/02/webste-qalb-wena-112.jpg)
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌گه‌ڵ ڕاڵف ئه‌براهام ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری کرد .
لەم کۆبوونەوەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسی هاوکاری هەمەلایەنەی ئەمریکا کرد و گووتیشی بە پاڵپشتی ئەمریکا لەدوای ساڵی 1991 هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌ك بووه كه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ئێستاش ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر ڕوویان تێكردووه و وه‌كو پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵكانی لێقه‌وماو به‌كار ده‌هێنرێت و هەرواش بەردەوام دەبین لە پشتریوانی کردنی هەمە لایەنە .
لە درێژەی دیدارەکەدا هه‌ردوولا بابه‌ته‌كانی به‌هاناوه‌هاتنی ئاواره و په‌نابه‌رانیان له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان بێ جیاوازی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش قسەیان لە سەر کرا