ریزبه‌ندی خراپترین هێلی ئینته‌رنێتى 10 وڵاتی جیهان بڵاو ده‌كرێته‌وه
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی (spectator) ی جیهانی ، عیراق یه‌كه‌م وڵاته له خراپی هێله‌كانی ئینته‌رنێتدا
رۆژی سێ شه‌ممه 18/2/2020 ،پێگه‌ی The Spectator Index، خشته‌ی خراپترێن و هێواشترین هێله‌كانی ئینته‌رنێتی ئاشكراكرد له چوارچێوه‌ی 10 ده‌وڵه‌تی جیهانی ،به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌خشته‌كه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه عیراق له پله‌ی یه‌كه‌مدایه له رووی خراپی هێله‌كانی ئینته‌رنێته‌وه و دوای ئه‌ویش جه‌زائیر له پله‌ی دوه‌مدایه‌و نیپالیش پله‌ی سێیه‌مه له ڕیزبه‌ندیه‌كه.
ئۆزباكستان پله‌ی چواره‌م ، غانا پله‌ی پێنجه‌م،وه سنگال ، سلڤادۆر ، نێجیریا ، كه‌مبۆدیا ،له كوتایی ریزبه‌ندیه‌كه‌ش بنگلادش دێت كه له پله‌ی ده‌یه‌مدایه.