كه‌شناسی ھەرێم: شه‌پۆلێكی باران بارین سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور و باران ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى له‌كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆ باران به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ ده‌بارێت، له دهۆك و كه‌ركووكیش له‌كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى 21/2/2020، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه.