سەردار عەبدوڵا: ئەوی ئێستا نەوشیروان مستەفا دەیڵێت من دووساڵە دەیڵێم
خواكوڕك
دوای ئەو هێرشەی لە سۆشیاڵ میدیا لە لایەن ئەندامانو لایەنگرانی گۆڕان كرایە سەر پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان كە گوایە بوەتە پارتی , پەرلەمانتارەكەی پێشووی گۆڕان رەتیدەكاتەوە بووبێتە پارتیو رایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا نەوشیروان مستەفا دەیڵێت، من دوو ساڵ لەمەوپێش وتم، نابێت گۆڕان بخەینە ناو شەڕێكی دۆڕاوەوە.
سەردار عەبدوڵڵا, ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی گۆڕان لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی رووداو گوتی:” ئەوەی ئێستا نەوشیروان مستەفا دەیڵێت، من دوو ساڵ لەمەوپێش وتم، نابێت گۆڕان بخەینە ناو شەڕێكی دۆڕاوەوە, هەر لەسەر ئەم قسانەم دەمەقاڵە لە نێوان منو كاك نەوشیروان دروست بووە كۆبوونەوەكەی جێ هێشتووە.
لەبەرامبەر ئەو هێرشەی لە سۆشیاڵ میدا لە لایەن لایەنگرانو ئەندامانی گۆڕان دەیكرێتە سەر سەردار عەبدولا گوتی:” لەسەرەتادا ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەمەوە كە پەیوەندیم كردبێت بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوەو رایگەیاند، نە خۆم بۆ پارتی عەرز كردووەو نە بووم بە پارتی, ئەو كەسانەی نانو پیاز بەو بابەتە دەخۆنو بەزمانی تەخوینەوە قسە دەكەن، رۆژی سێ جار دەم دەشۆن، دە ساڵ جارێكیش زمانتان بشۆن، سیاسەت خۆشەویستییە نەك ئەو هەموو رقەبەرایەتییە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا, ئەو ئەندامەی پێشووی گۆڕان دەلێت:” دەمێكە لەسەر كۆمەلێك بابەت لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ناكۆكم بە تایبەت بەكار هێنانی میدیاكەیان كە وەك پێویست نیە, وە چۆنیەتی ئیدارەدانی بزووتنەوەكە”