بۆ پێکهێنانی کابینەکەی عەلاوی نیوەی دەنگەکانی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەت ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاشکرای کرد سەرۆك وەزیرانی ڕاستپێدراو محەمەد عەلاوی نیوەی دەنگەکانی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە بۆ دەنگ دان لەسەر کابینە نوێیەکەی بەڵام لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ گەیشتن بە تێگەیشتنێك لەگەڵ هێزە سونە و کوردیەکان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو مەرجی نوێیان داناوە بۆ پشتگیری لە حکومەتەکەی،

هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی دا لە دیارترین مەرجەکان ئەو هێزانە دیاری کردنی کاتێكە بۆ هەڵبژاردنێکی پێشوەختە و بەدەست هێنانی مافەکانیان لە حکومەتی داهاتوو و لەلای خۆیەوە عەلاوی داوای لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد دانیشتنێکی تایبەت ئەنجام بدەن ڕۆژی دووشەممە 24 شوبات بۆ دەنگ دان وپێدانی متمانە بە حکومەتەکەی.

سەرچاوە : موازین نیوز

 

Back to top button