لـە نامەیەکی دزەپێکراو چالاکوانێکی ئێرانی دەستبەسەر شێوازی ئەشکەنجە دانی ئاشکرا دەکات

نیلۆڤەر بیانی کچە چالاکوانێکی ژینگەپارێزی ئێرانیە نامەیەکی دزەپێکراوی لە شوێنی دەستگیرکردنی ناردووە و شێوازی ئەشکەنجە دانی لاشەیی و دەروونی لە لایەن دەزگای هەواڵگری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرا کردووە و لە نامەکە دا کە کۆپیەکی بە زمانی فارسی بڵاوکرایەوە نوسیوێتی ماوەی 1200 کات ژمێر لێکۆڵینەوی لەگەڵ کراوە بۆ ئەوەی دان بە تاوانەکەی بنێت لە ژێـر ئەشکەنجە و هەڕەشەکردن.

هەروەها بیانی ئاماژەی دا یەکێ لە شێوازەکانی ئەشکەنجە دانی ناچار کردنی بوو کە دەنگی ئاژەڵەکان لاسایی بکاتەوە و گفتوگۆی سێکسیان لـەگەڵ بکات و هەڕەشەیان لێ کرد بە بەکارهێنانی دەرزی هەوا کە دەبێتە هۆی ئیفلیج بوونی و لەلایەن لێکۆڵەرەوەکان ووێنەی لاشەی هاوڕێیەکەیان نیشان داوە کە بەهۆی ئەشکەنجەدانی گیانی لە دەست داوە بۆیە ناچاربووە دان بنێت کە سیخوڕە.

سەرچاوە : العربی 21

 

Back to top button