مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان بە شوێنی ئاشتی و پێکەوەژیان دەمێنێتەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند: كوردستان خاکی ئاشتی و پێکەوەژیانە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له میانی چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ كهناڵی تیڤی دوو ههزاری ئیتاڵی باسی له سهردان و كۆبوونهوهی لهگهڵ پاپای ڤاتیكان كرد و ڕاشیگهیاند كه کوردستان خاکی ئاشتی و پێکەوەژیانە.
ههر له چاوپێكهوتنهكهدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ لای پاپای ڤاتیکان، رایگەیاند: “کۆبوونەوەمان لەگەڵ قەداسەتی پاپا، بۆ ئێمە جێی شانازی بوو، ئێمە سوپاسی گەلەکەی خۆمان گەیاندە بەڕێزیان و داوای پشتگیری و نزامانکرد بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و گەلەکەمان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی، کوردستان بۆتە شوێنێکی سەقامگیر بۆ زۆر لەو خەڵکانەی لە دەستی داعش رایانکردووە، شانازی بەوەوە دەکەین کە توانیومانە پێشوازی لە یهك ملیۆن و 100 هەزار کەس بکەین، کە 80 هەزار کەسیان پەنابەرن لە سوریاوە هاتوون، ئەمانەمان هەموو بۆ پاپا باسکرد، کە زانیاری و ئاگاداری باشی هەبوو، هاوڕابوو لەگەڵمان و پێزانینی هەبوو بۆ ئەوەی ئەنجامی دەدەین.
ههر لهمیای چاوپێكهوتنهكهدا و لە وەڵامی ئەوەی هەرێمی کوردستان چۆن مامەڵە لەگەڵ کەمایەتییە ئاینییەکان دەکات، مهسرور بارزانی گوتی، کوردستان خاکی ئاشتی و پێکەوە ژیانە، بە درێژایی چەندین سەدە وابووە و دەمانەوێت بەردەوامبین و هەروا بمێنین، ئێمە بە کەمینە ناویان نابەین، بەڵکو بەو خەڵکانەی باوەڕێکی تریان هەیە ناویان دەبەین، بۆ ئەوانەی دەیانەوێت دڵنیابن کە پێویستیان بە شوێنێک هەیە، هەمیشە دەتوانن بێنە کوردستان.