گوتەبێژی حکوومەت: بازرگانێکی خاوەن حزب بۆ خۆدزینەوە لە دانەوەی قەرز خۆڵ دەکاتە چاوی خەڵك
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، بازرگانێك کە حزبێکی سیاسیشی دامەزراندووە، بۆ خۆدزینەوە لە دانەوەی قەرز، خۆڵ دەکاتە چاوی خەڵك، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ى بانگه‌شه‌ى خۆپێشاندان و تێكدانى دۆخى كوردستان ده‌كات 70 ملیار دینار قه‌رزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه.
د.جووتیار عادل گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى ڕاى گه‌یاند، پابه‌ندین به جێبه‌جێ كردنى یاسایى چاكسازى و هیچ كه‌سێك له یاساكه‌دا به‌ده‌ر نییه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه شاسوار بانگه‌شه‌ى خۆپێشاندان ده‌كات، گوته‌بێژى حكوومه‌ت به‌بێ ناو هێنانى شاسوار واحید گوتى، ئێسته كه‌سێك كه ده‌یه‌وێ خۆى له قه‌رزه‌كان بدزێته‌وه هه‌وڵى خۆپێشاندان و تێكدانى دۆخى كوردستان بدات، به‌ڵام حكوومه‌ت داواى قه‌رزه‌كانى لێ كردووه‌ته‌وه و ده‌بێت بیداته‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه 70 ملیار دینار قه‌رزارى حكوومه‌ته و حكوومه‌ت داواى كردووه‌ته‌وه. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ده‌یه‌وێ به پاره‌ى خه‌ڵك خێر به خه‌ڵك بكات و ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه نه‌وت بۆ ناوچه‌كه دابین ده‌بێت.
گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ى حزبێكى سیاسیى دروست كردووه ژماره‌یه‌ك موڵكى گشتیی و ناوچه‌یه‌كى سه‌وزاى گه‌وره‌ى داگیر كردووه و هیچ كه‌سێك به‌ده‌ر نییه له یاسا و ده‌بێت بیگه‌ڕێنێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى شكستى له كارى بازرگانى و سیاسیی هێنا، ئێستا شاسوار بانگه‌شه‌ى خۆپێشاندان ده‌كات و چاودێران پێیان وایه كاتێك گوشاره‌كان له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه زیاتر بووه، ده‌یه‌وێ دۆخى كوردستان تێك بدات و خۆى له دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان و یه‌كلا كردنه‌وه‌ى دۆسییه نا ئهخڵاقییهكانى له دادگا بشارێته‌وه.