كۆرۆنا سنورەكانی عێراق و ئێران دەخاتە ژێر چاودێریەوە
عەمر وائیلی بەرپرسی گشتی خاڵە سنوریەكانی عێراق ڕایگەیاند كە سنورەكانی عێراق لەگەڵ ئێران خراونەتە ژێر چاودێری وردەوە.
عەمر دەڵێ دوای تۆماركردنی دوو حاڵەتی نەخۆشی كۆرۆنا لە ئێران ناچار بوین لە خاڵە سنوریەكانی نێوان ھەردوو وڵات ڕێوشوێنی پێویست بگرینە بەر.
تا ئێستا دوو ھاوڵاتی ئێران بەھۆی نەخۆشی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە بەڵام ھیچ حاڵەتی لەو جۆرە لە عێراق تۆمار نەكراوە