سنتکام : ئەو چەکانەی دەستیان بەسەرداگیراوە ، ئێران بەرێی کردوون بۆ حوسیەکان
وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ( سنتکام ) دەڵێت ئەو پارچە مووشەکە کرووزانەی لە هاوینی ڕابردوودا لە دوای بۆردوومانی پاڵاوگە نەوتیەکانی ئارامکۆ لە شوێنەکە مابوونەوە لە گەڵ ئەو مووشەکانەی کە ئێران لە ئێستادا بۆ حوسیەکانی ناردووەو دەستمان بە سەردا گرتووە ، دروستکراوی ئێرانن و هەمان مووشەکن .
ویلیام ئوربان بۆ رۆیتەرز ئاشکرای دەکات لە هەفتەی ڕابردوو لە ناو کەشتیەکی بچووک لە دەریای عەرەب دەستیان بەسەر چەندین پارچە چەک و مووشەک دا گرتووە کە لە ئێرانەوە بەرێدەکران بۆ حوسیەکان و هەمان ناونیشانی ئەو مووشەکانەن کە ئارامکۆیان کردبووە ئامانج .
لەو کەشتیەبچووکەدا ١٥٠ مووشەکی دژە تانک بە توانایی دەستنیشانکردن دەستیان بەسەردا گیراوە کە فۆرمۆلەی ئەو مووشەکانە کۆپی کراوی جۆرێک مووشەکی رووسییە .
هاوکات ٣ مووشەکی زەوی بۆ ئاسمانیش کە توانایی دەستنیشانکردنیان لە سەرە بە پێوەری گەرمی و دروست کراوی ئێرانن هەر لەو کەشتییەدا دەستیان بەسەردا گیراوە .
sh