به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێران وێستگه‌ی میترۆی شوشی له باشووری تاران داخرا
دوای ئه‌وه‌ی گومان له گه‌شتیارێكی ئه‌ڵمانی كرا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت كاربه‌ده‌ستانی ئێران وێستگه‌ی میترۆیان له باشووری شاری تاران داخست.
له‌و باره‌وه ده‌زگه‌ی میترۆی تاران بڵاوی كرده‌وه كه وێستگه‌ی میترۆی شووش له باشووری تاران داخرا پاش ئه‌وه‌ی گومان له‌وه كرا كه گه‌شتیارێكی ئه‌ڵمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت كه بۆ نه‌خۆشخانه گوێزرایه‌وه‌و ده‌ست به خاوێنكردنه‌وه‌ی وێستگهكهیش كرا.
لای خۆیانه‌وه چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه گه‌شتیارێكی ئه‌ڵمانی له وێستگه‌ی میترۆی شووش بینراوه تفی ڕۆكردووهته عه‌ردو پۆلیسێك داوای ئهمبیولانسی كردووه پاش ئه‌وه‌ی بینیویه‌تی گه‌شتیاره‌كه نه‌خۆشه.
هه‌ڵبه‌ت پێشتر له شاری قوم دوو كه‌س تووشی ڤایرۆسى كؤرؤناي نوى هاتن و له نه‌خۆشخانه مردن.