توركیا هێڕشی سه‌ربازی كرده‌ سه‌ر ئیدلب و به‌ ده‌یان سه‌ربازی رژێمی سوریای كوشت  

له‌ ئیدلیب توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر سوپای رژێمی سوریا و به‌ هۆیه‌وه‌ ژما‌ره‌یه‌ك سه‌ربازی رژێمی سوریا كوژران و وه‌زیری به‌رگری توركیاش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ زیاتر له‌ 50 سه‌ربازمان كوشتووه‌.

خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی هێڕشی كردوه‌ته‌ سه‌ر سوپای رژێمی سوریا و به‌ هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 سه‌رباز كوژراون.

هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌یان وه‌ك وه‌ڵامێك بووه‌ بۆ هێرشی سوپای سوریا بۆ سه‌ر چه‌ند خالێكی چاودێری توركیا له‌ ئیدلیب و ده‌وروبه‌ری.

Back to top button