پۆمپیۆ:پشتیوانی سعودیە دەكەین

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی ڕیاز دەكات و پشتیوانی ئەمریكا بۆ سعودیە دوپات دەكاتەوە
لە سەردانی بۆ سعودیە پۆمپیۆ چاوی كەوتوە بە شای سعودیە و پێكەوە باسیان لە بارودۆخی ناوچەكە كردۆتەوە و پۆمپیۆ لە نزیكەوە گوێی بۆ سەرنجی سعودیەكان گرتووە و پۆمپیۆ بە شا سەلمانی ڕایگەیاندوە ھەمیشە ئەمریكا شانازی بە پەیوەندی بەھێزی دەكات لەگەڵ سعودیە.
پێشتریش پۆمپیۆ ھۆشداری دایە حوسیەكان لە یەمەن كە خۆیان بەدوور بگرن لە ھێرش بۆسەر سعودیەكان