سێ کەسی تر بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەست دا

 

 

سێ کەسی تر لە شارەکانی قوم و ئەراکی ئێران هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و سێ کەسی تر گیانیان لە دەست داوە بەم هۆیەوە .

 

پزیشکێک لە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە تائێستا دەیان کەس لە قوم بوونەتە  قوربانی  ڤایرۆسی کۆرۆنا .

 

ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی بەرپرسی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی تەندروستی ئێران دەڵیت تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ( کۆرۆئید ١٩ ) لە قوم رووی لە هەڵکشانەو تا ئێستاش چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە .

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی لەم بارەوە ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە نەخۆشخانەکانی قوم و ئەراک خەریکی چارەسەرن و دوو پزیشکیش لە ناو نەخۆشەکاندا دەبیندرێن .

Back to top button