لە پارێزگای مازەندەرانی ئێران ڤایرۆسی ( کۆرۆید ١٩ ) سەری هەڵدا  

 

لە شاری بابل سەر بە پارێزگای مازەندەران دووکەس بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ( کۆرۆید ١٩ ) ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون .

 

جێگری بە رپرسی زانکۆی علوم پزشکی بابل لە مازەندەران بە ئاژانسی “ئێرنا” ی ڕاگەیاندووە ، دووکە لە شاری بابل بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و هەر دووک کەسەکە لە دوای پشکنین روون بۆتەوە هەڵگری ڤایرۆسەکەن .

 

مەستەفا جەوانیان لەم بارەوە دەڵێت : ئەو دوو کەسە لە ئێستادا لە شوێنی تایبەت ڕاگیراون و خەریکی چارەسەر کردنیانن .

 

ئەو هەواڵە لە دوای ئەوە ئەوە ئاشکرا بوو ، پزیشکێکی سەر بە وەزارەت بە “بی بی سی “ڕاگەیاندبوو ، تووشبوان لەم پارێزگایە زۆرن بەڵام حکومەت ڕاستیەکان دەشارێتەوە

Back to top button