وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ سەرقاڵی بڕیارێکی گرینگن
سامان بەرزنجی لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات لە ئێستا دا هەر دووک وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی پلانی تایبەتن بۆ ڕێگری ڤایرۆسی کۆرۆنا و بلاو بوونەوەی لە هەرێمی کوردستان.
هاوکات روونی دەکاتەوە لە چەند کاتژمێری داهاتوو ڕێنمایی و پلانەکان ئاشکرا دەکەن و هیوادارە هاووڵاتیانی کوردستان ڕەچاوی هەموو ڕێنماییەکان بکەن .