یهكێتی ئهوروپا:شهڕ و پێكدادانهكانی لیبیا كارهساتی گهورهی مرۆیی لێدهكهوێتهوه.
نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەوه و کاروباری ئاسایش، هێرشی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر بۆ سەر شاری تەرابلوس پایتەختی لیبیا زیادی کردووە کە بە هۆیەوە کارەساتی مرۆیی لێکەوتووەتەوە و جەخت دەکاتەوە کە گرنگە بەپەلە ئەو هێرشانە رابگرین.
جۆسێپ بۆڕێڵ سەبارەت بەو هێرشەی کە رۆژی سێشەممەی رابردوو لە لایەن هێزەکانی خەلیفە حەفتەر کرایە سەر بەندەری تەرابلوس و بە هۆیەوە سێ مەدەنی کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، هێرشی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر بۆسەر شاری تەرابلوس پایتەختی لیبیا زیادی کردووە کە بە هۆیەوە کارەساتی مرۆیی لێکەوتووەتەوە و ژمارەیەک زۆری مەدەنیش بوونەتە قوربانی.
نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورۆپا لە سیاسەتی دەرەوه و کاروباری ئاسایش، جۆسێپ بۆڕێڵ جەختکردەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە بەپەلە ئەو هێرشانە رابگرین و سەرجەم لایەنەکانی لیبیا پابەندبن بە ئاگربەست و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
رۆژی سێشەممەی رابردوو وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا رایگەیاندبوو کە هێزهكانی خەلیفە حەفتەر بەندەری تەرابلوسیان بۆردومانکردووە و بە هۆیەوە سێ مەدەنی کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.