ئه‌مریكا: ئه‌وه‌ی سبه‌ی له ئێران ئه‌نجام ده‌درێت به‌ناو هه‌ڵبژاردنه رێگه به حه‌وت هه‌زار كه‌س نه‌دراوه خۆیان هه‌ڵبژێرن
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی له ئێران‌دا، كه بڕیاره سبه‌ی له ئێران به‌ڕێوه‌بچێت، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی سبه‌ی له‌ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نها به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌و رێگریان له‌حه‌وت هه‌زار كه‌س كردوه بۆئه‌وه‌ی خۆیان كاندید بكه‌ن.
برایان هۆك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، به ناوی شیاو نه‌بوون بۆ خۆ كاندید كردن له ئێران رێگه به حه‌وت هه‌زار كه‌س نه‌دراوه خۆیان هه‌لبژێر بۆیه ئه‌وه‌ی سبه‌ی له‌ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت ته‌نها به‌ناو هه‌ڵبژاردنه.
هۆك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران له باره‌ی رۆلی ئێران له ولاتانی ناوچه‌كه رایگه‌یاندووه كه ئێران چه‌ك بۆ حوسیه‌كان ده‌نێرێت و ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی گروپه‌كانه‌وه ئاسایش وڵاتان تێكبدات”.
هه‌روه‌ها گوتیشی به‌ره‌نگاری كرده‌وه خراپه‌كانی ئێران ده‌بینه‌وه‌و له‌فشاره‌كانیشمان بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بین، راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌ی سزای به‌سه‌ر پێنج به‌رپرسی ئێرانی‌دا سه‌پاندووه كه رێگرییان له‌و كه‌سانه كردووه، ده‌یانویست ببن به كاندید له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته.