پێشه‌وا هه‌ورامی: به داتا چه‌ند زانیاریه‌ك له باره‌ی خه‌رجی و داهاته‌كانی حكومه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی داهات و خه‌رجیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات، رایده‌گه‌یه‌نیێت كه دوای ده‌ست به‌كار بوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتی نه‌وت كه‌می كردووه.
پێشه‌وا هه‌ورامی گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوكات ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به داتا چه‌ند زانیاریه‌كی له باره‌ی داهاتوو خه‌رجیه‌كان بڵاو كردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه: كابینه‌ی نۆیه‌م نزیكه‌ی (٢٦) ملیار دۆلار قه‌رزی پێشووی ھەیە، كه به‌هۆی بڕینی بووجه‌ی هه‌رێم و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش تووشی هه‌رێم بووه.
-هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه نه‌وتی هه‌رێم مانگانه نزیكه‌ی (٧٥٠) ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووەو هه‌یه و تا مانگێك پێش ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م مانگانه (٣٥٠) ملیون دۆلار له داهاتی نه‌وت ڕاده‌ستی حكومه‌ت كراوه و (٤٠٠$) ملیۆن دۆلار بۆ قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وت و ده‌رهێنانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی بووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی راشده‌گه‌یه‌نێت: دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌م مه‌بله‌غی (٣٥٠$) ملیۆن دۆلاره مانگ به مانگ كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ (٢٩٥$) ملیۆن دۆلار واتا له هه‌ر مانگێك (٥٥$) ملیۆن دۆلار كه‌متره له جاران.
پێشه‌وا هه‌ورامی نووسیویه‌تیشی: حكومه‌ت مانگانه ته‌نیا بۆ مووچه پێویستی به (٧٥٧$) ملیۆن دۆلاره، له به‌غدا (٤٥٢) ملیارد دینار دێت واتا ده‌كاته (٣٨٣$) ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها (٢٩٥$) ملیۆن دۆلار له داھاتی نەوت دێت واتا سه‌رجه‌می گشتی (٦٧٨$) ملیۆن دۆلار دێت كه به‌شی مووچه ناكات، ناچار حكومه‌تی هه‌رێم له داهاتی ناوخۆی نزیكی (١٠٠) ملیارد دینار بۆ مووچه خه‌رج ده‌كات.
- هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كت: له‌م شه‌ش مانگه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی ناوخۆی له (١٥٠) ملیارد دینار گه‌یاندۆته (٣٠٠) ملیارد دینار ئه‌ویش به رێگه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی گومركه‌كان و باجی كۆمپانیا گه‌وره‌كان.
- به‌و زیادكردنه‌ی داهات توانراوه جوڵە‌یه‌ك به هه‌ندێ پرۆژه بكرێت و كه‌می گوژمه‌ی پێویست بۆ مووچه پڕبكرێته‌وه.
له باره‌ی داهات و خه‌رجی كاره‌با رایگه‌یاندووه: كاره‌بای كوردستان مانگانه پێویستی به (٨٥$) ملیۆن دۆلاره، (٦٠$) ملیۆن دۆلار پاره‌ی کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌بایه وه‌ك (ماس، كار و قه‌یوان …. هتد). (٢٠$) ملیۆن دۆلار پاره‌ی سوته‌مه‌نییه، (٥$) ملیۆن دۆلار پاره‌ی ته‌شغیلیه.
هه‌روه‌ها له پاره‌ی كاره‌با ته‌نیا نزیك (٤٠$) ملیۆن دۆلار له به‌كاربه‌ران وه‌ك هاوڵاتی و بازرگانه‌كان و كارگه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه، واتە هە‌رمانگێك حكومه‌ت (٤٥$) ملیۆن دۆلار پاڵپشتی كاره‌با ده‌كات.
پێشه‌وت هه‌ورامی نوسیویتیشی: به‌گشتی حكومه‌ت دوای مووچه‌دان و خه‌رجی كاره‌با و خه‌رجی ته‌شغیلی وه‌زاره‌ته‌كان، مانگانه عه‌جزی هه‌یه، وێرای ئه‌وه‌ش هه‌وڵ دراوه مانگانه به‌شێك له خه‌رجیی پرۆژه‌كان بدات بۆ دروستكردنی جوڵە‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت: زۆر كه‌س بەمەبەست وا بانگه‌شه ده‌كه‌ن كه دۆخی دارایی حكومه‌ت باش بووه و بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت خه‌ڵك دامه‌زرێنێت و پرۆژه‌ی زیاتر بكات و ده‌رماڵه زیاد بكات و زۆر پێشنیاری دیكه….، به‌ڵام راستیی دۆخی دارایی ئه‌وه‌یه كه باسكراوه‌و ئەگەر گۆڕانکاری هەبێت لەدۆخی دارایی هەرێم کەس لەحکوومەت باشتر لەدۆخی خەڵک تێناگات.